هەموو کارەکان
بەردەستەتشرینی یەکەمی ٢٠٢٦

پێناسPenas

پێناس یارمەتی خەڵک دەدات سیڤییەکی باش بە کوردی، عەرەبی یان ئینگلیزی بنووسن و وەک PDFێکی ڕێک دایبگرن. بەخۆڕاییە و هیچ هەژمارێکی ناوێت.

پەڕەی سەرەکیی پێناس لەسەر کۆمپیوتەرپەڕەی سەرەکیی پێناس لەسەر مۆبایل
دروستکەری پێناس: فۆرمەکە لە لایەک و بینینی ڕاستەوخۆی سیڤییەکە لە لایەکی تر

چی دەکات

  • ٢٤ دیزاین بۆ هەڵبژاردن
  • سیڤی بە کوردی، عەرەبی یان ئینگلیزی
  • بینینی ڕاستەوخۆی سیڤییەکە لە کاتی نووسیندا
  • داگرتن وەک PDF بە دەقی ڕاستەقینە کە هەڵدەبژێردرێت، یان وەک وێنە
  • دەستەواژەی ئامادە بۆ هەر پیشەیەک
  • پشکنینی کۆتایی کە هەڵە باوەکان دەدۆزێتەوە
  • کۆدی QR ئەگەر بتەوێت
  • ڕووکاری ڕووناک و تاریک

چۆن دروست کراوە

بە تەواوی لەناو وێبگەڕدا کار دەکات و هیچ سێرڤەرێکی لە پشت نییە، ئەمەش هەموو سیڤییەک تایبەت دەهێڵێتەوە.

پاراستنی زانیاری

هیچ هەژمارێک نییە و هیچ شتێک لەسەر سێرڤەر هەڵناگیرێت: ئەوەی دەینووسیت لەسەر ئامێری خۆت دەمێنێتەوە.

با قسە بکەین

پرۆژەیەکت هەیە، کۆمپیوتەرێکت پێویستی بە چاککردنە، یان پرسیارێکت هەیە؟ خێراترین ڕێگا بۆ گەیشتن پێم واتسئەپە.

هەولێر، هەرێمی کوردستان